فرمێسک باران
دە لێم گەڕێ تازە عەشق ڕێم بۆ ڕۆشن ناکاتەوە
دە لێم گەڕێ تازە عەشق ڕێم بۆ ڕۆشن ناکاتەوە
بەختم گەڵای بندارێکە و تازە بە چڵ ناگاتەوەمن سێبەری درەختێک نیم کە خۆر نەما بەجێم بێڵێ
خۆشەویستی وشکی کردوم ، ئیتر دڵم بۆ ئەکێڵیتۆ لە جوانی ناسکتری دەستی کورتم ناگا بەتۆ
لە لای من هیچ بەدی ناکەی ، دە وازبێنە و فریو مەخۆخۆ من کانی سەرە ڕێ نیم تینووی ڕێگەی تۆ بشکێنم
چیت لێم ئەوێ کە ئەزانی سیروانیش بم وشکی دێنمگەر چی باخی شعرەکانم وەک شێوەی تۆ گوڵبارانە
بەڵام چی بکەم پێکەنینم لەژێر هەوری خەمبارانەتۆ بەهەشتی عەشقت ئەوێ منیش وێرانەیە ماڵم
دە وازبێنە ئازادم کە با بۆ عەشقی تۆش نەناڵموێڵی ڕوخساری م مەبە شاعیرێکم بێ ناونیشان
جەستەم نوقمی تەنیاییە و وەرزی شیعرم گەڵاڕێزانهەرگیز نەکەی عاشق ببی بە ڕوخساری نا دیارم
هەر چوار وەرزی من پایزە و من هەمیشە بێ بەهارمبڕۆ گوڵێ ، لە من دور بە ، ا پشکۆی خەم نەتسوتێنێ
نەک ڕوباری نەهامەتیم لەگەڵ خۆیا بتفڕێنێ
No comments:
Post a Comment