2015/05/26

ئاوێنەی خەمبار

تۆ کچێکی بەهاری بووی ، منیش کوڕی گەڵاڕێزان
خۆ دەتزانی کە گوڵ نابێت بە هاودەمی وەرزی خەزان
ئەی بۆ هاتیت ، وەکو خۆری چاو بەنازی لای ئێوارە
کە دەتزانی لەسەر کۆچی و ئۆقرە ناگری لەم هەوارە
تۆ لە خەونی منا نەبوویت ، چۆن هاتیتە ناو چاومەوە
وەکو گڕی شەڕابی سور ، ڕژایتە ناو هەناومەوە
بۆ کوێت بەرم ، کۆشکی بەرزم لەناو لەپی دەستم دایە
ئەو ڕۆژانەی کە من هەمن ، زۆر جار خۆریان لێ هەڵنایە
من پەنجەرەی ژورەکەشم ، باوەش بۆ (با) ناکاتەوە
هەر تەنیایی دەستم دەگرێ و بەرەو لای خۆی دەمباتەوە
دڵم وەکو ئاوێنەیەک تەمێکی لێڵ دایپۆشیوە
عومرم وەکو تاکە دارێک تا دوا گەڵای هەڵوەریوە

No comments:

Post a Comment