دواخۆزگە
خۆزگە تەنیا هەناسەیەک وەکو جاران ئەگەشتم پێت
تا بزانی کە ڕێگاکەم بۆنی غەریبی تۆی لێدێت
وانەزانی ئەوەی کە ڕۆی بە ئاسانی بڕایەوە
پشکۆی دووریت ، ئەوەندەی تر ، یادەکانمی گڕدایەوە
لە هەر لایەک گوزەر ئرکرم هەر ناوی تۆ دێتە بەر گوێم
لەبەر دوریت کەس نابینم ، بەبێ ئاگا هەنگاو ئەنێم
لە ئاوێنەی خەیاڵمدا تۆ ئەو ڕەنگەی کە لەچاومای
گەر بەڕاستیش تۆ نەبینم هەموو شەوێک تۆ لەخەومای
تەماشاکە دەنگی شعر و هاواریش کش و ماتە
چونکە تینوی دیدارێکن ، بەڵام ڕێگەم بێ ساباتە
لەگەڵ هەموو چرکەیەکدا ، کزەی ڕۆحم ئەنێرمە لات
لە پایزیش گەڵای عومرم گەر هەڵوەری دێتە بەر پات
No comments:
Post a Comment