2015/05/26

هاو سەفەر

نەمزانی بۆ تەنیاییم ئەبیت بە فرمێسک و ژان
لە چاوما بەجێم دێڵی و ڕێ ئەگری بێ ناونیشان
بۆ هەنسکی بە سۆزم ، نەبویتە هاوسەفەرم
نەبویت بە ئەستێرەیەک ، منیش بتدەم لەسەرم
وەکو بەفر هاتیت و لە ناخما توایتەوە
شیرین دەستم بۆ بردیت ، تاڵی بووی نەخورایتەوە
وەکو باران ، ڕژایتە ، ناو پشکۆی ناخ و هەستم
بادەی ئەم عەشقەم نۆشی ، بۆیە لایتۆ بەدمەستم
چەخماخە و بروسکەی تۆ ، دنیای بۆ ڕوناک کردم
بەڵام چیبکەم ، بە تیشکی ، ساتێک ڕوناکیت مردم
وەک ڕۆژی تەم و خومار ژینت کرد بەم خومارە
هەرچی ڕابوورد بە جارێ وەک ڕەنجی من خەسارە
تەنیا هەنسکی حەزین دوا سەرنجی ئەشکانە
ئێستا لە گۆشەی دڵتا کێی تر وەک من میوانە

No comments:

Post a Comment