عاشقان
وەرن وەرن عاشقان ڕوو بکەینە مامە یارە
سەردەمێکە دابڕان ئەبارێ لەم بەهارە
عاشقانی دڵشکاو هانا بۆ یەکتر بەرن
ڕەشبەڵەکی لێ ساز کەن وەک ملوانکە هەڵپەڕن
ڕۆحی گۆران میوانکەن بۆ وەسفی عەشقێکی پاک
دێوانە بۆ شەم بژی و نالی بۆ حەبیبەی تاک
دەبا پەلکە زێڕینەتەسریحەی ڕەنگاڵە بێ
سەر چۆپی وەنەوشەی ئاڵ ڕازاوەی ئەم یاڵە بێ
لەگەڵ نازی پەنهانی ساتێک وەرە و بمدوێنە
چرای خۆش بەختی ژیان لە ڕێما داگیرسێنە
بۆ سەرنجی باڵای تۆ بێ ئارامە چاوی من
هەرگیز لێت خامۆش نابێ ، عەشقی داگیرساوی من
چاوت وەکو خۆرەتاو پڕشنگی لێ ئەبارێ
لارو لەنجەی سەرەڕێت شۆخ و شەنگە بەجارێ
بەرگی سادە و ساکارت نەخشاوە لەخۆت جوانە
وەرە هەناسە و دیدەم ئەمە وەرزی ژوانە
No comments:
Post a Comment